نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەر فەلوجە هاتە دەنگ

12/04/2016 - 10:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

بەرنامەی خۆراكی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداریداوە لەخراپ تێكچوونی دۆخی شاری فەلوجە لەژێر دوو گەمارۆی سەختی داعش و حەشدی شەعبیدا.
چەند مانگێكە گروپە چەكدارەكانی داعش لەنێو شاری فەلوجە ڕێگە نادەن هاوڵاتیان بچنە دەرەوە، لەدەرەوەش میلیشیا چەكدارە شیعەكانی حەشدی شەعبی ڕێگری دەكەن لەچوونی كەل و پەل و مادە خۆراكییەكان بۆ ناو شارەكە، ئەوەش دۆخێكی سەختی دروست كردووەو تاكو ئێستاش چەند كەسێك لەبرسان گیانیان لەدەستداوە.
بۆ ئەو مەبەستە لەشاری بەغدا كۆنگرەیەك بۆ بەهاناوە هاتنی هاوڵاتیانی گەمارۆدراوی شاری فەلوجە سازكراوە، تێیدا داواكراوە هەرچی زووە حكومەتی عێراقی بەهانای هاوڵاتیانی ئەو شارەوە بچێت.
لەلایەن خۆیەوە (سەباح كەرحوت) پارێزگاری ئەنبار رایگەیاندووە، پێویستە هەرچی زووە شارەكە لەژێر چنگی داعش دەربهێندرێت.
هەروەها پارێزگاری ئەنبار داواشی لەڕێكخراوەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان و كۆمكاری ووڵاتانی عەرەبی كردووە بەپەلە بەهانای خەڵكی گەمارۆدراوی شاری فەلوجەوە بچن.

 

ئـ . كـ