ئەیاد عەلاوی بەشداری كردن لە كابینەكەی عەبادی ڕەتدەكاتەوە

12/04/2016 - 10:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

    سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی هێزە عێراقیەكان ڕایدەگەیەنێت: داوایەكی ئەمریكاو ئێرانی بە توندی  ڕەت كردوەتەوە بە مەبەستی بەشداری كردن لە كابینە نوێكەی حەیدەر عەبادی و كۆبوەنەوەی لەگەڵ سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراقدا.
 
ئەیاد عەلاوی یەكەم سەرۆك وەزیرانی  عێراق لە دوای ڕووخانی رژێمی بەعس و جێگری پێشووی سەرۆك كۆماری عێراق ڕایگەیاند: ڕۆژی یەك شەممەی ڕابردوو شاندێكی ئێران سەردانیان كردووە داوایان لێ كردووە بەشداری بكات لە حكومەتە نوێكەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئەیاد عەلاوی لە وەڵامی داواكارییەكانی شاندەكەی ئێران پێی ووتون ئەوە پەیوەندی بە ئێوەوە نیە.


هەروەها ئاماژەی بەوەش كرد: نوێنەری ئەمریكا لە بەغداد داوای لێ كردووە بەشداری لە  حكومەتە تەكنۆكراتیەكەی عێراقدا بكات كە ئێستا مشتومڕی لەسەر دەكرێت بەڵام ئەیاد عەلاوی ڕەتی كۆدوەتەوە بەشداری بكات.

 

سەلام بێستانسوری