فاینانشال تایمز: هاوڵاتیانی كوردستان خۆزگە بە سەردەمی سەدام حسێن دەخوازن

12/04/2016 - 10:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان
 
 
 
رۆِژنامەی فاینانشال تایمزی بەریتانی ڕایدەگەیەنێت بارودۆخی خراپی ئێستای عێراق و گیرۆدەبوونی هاوڵاتیان بە دەست بەرپرسانی گەندەلەوە وای لە هاوڵاتیانی عێراق كردووە بە هەرێمی كوردستانیشەوە  كە بە چەكی كیماوی بۆردومان كراون خۆزگە بخوازن بە سەردەمی سەدام حسێنی ڕژێمی پێشوو .
 
بە گوێرەی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەكە، دوای 13 ساڵ لە ڕوخانی ڕژێمی بەعس، وڵات بە دەیان قەیرانی سیاسی و مەزهەبی و ئابوریەوە دەناڵێنێت و ئێستا هەموو نەتەوە و مەزهەبەكان بە شیعە و سونە و كوردەوە، خۆگە بە سەردەمی سەدام حسێن دەخوازن و پێیان وایە ئەو دیموكراسیەی ئەمریكا بانگەشەی بۆ دەكرد لە عێراقدا مایە پوچ بوو.
 
رۆِژنامەی فاینانشال تایمز ئاماژەی بەوەكردووە، وڵاتی عێراقی دەوڵەمەند بە نەوت، ئابوریەكەی بەرەو داڕمان دەڕوات، هۆكاری سەرەكیش بریتیە لە چینێكی گەندەڵكار كە دەستیان بەسەر دەسەڵاتدا گرتووە و خێر و بێری وڵات تەخشان و پەخشان دەكەن لە بری ئەوەی دوای 13 ساڵ كەرتی تەندروستی و كارەبا و ئاو چارەسەر بكەن.
ڕژۆنامەكە دەڵێت" هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان كە سەدام حسێن بە چەكی كیمایی بۆردومانی كردن و زیاتر لە 5 هەزار كەسی لێ كوشتن، ئێستا ئەوانیش خۆزگە بە سەردەمی ڕژێمی بەعس دەخوازن بەهۆی ئەو هەموو قەیرانانەی توشی وڵاتەكەیان بووە".
 
 
a.m