هەڵەبجە... چارەنووسی دوو منداڵە وونبوەكە یەكلا كرایەوە

12/04/2016 - 11:04 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

كوردیو ـ هەڵەبجە ـ حەیدەر حەمەصاڵح
سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دادگای بەرایی هەڵەبجە چارەنوسی هەردوو منداڵە وون بوەكەی كیمیابارانی هەڵەبجەی یەكلا كردەوە و تۆماری مردنیان هەڵوەشێنردایەوە.

پارێزەر حەیدەر حەمەڕەشید صادق سەرۆكی لقی هەڵەبجەی سەندیكای پارێزەرانی هەڵەبجە لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند: هەشت مانگ پێش ئێستا وەك دەستەیەك لە پارێزەرانی هەڵەبجە، ئەم دەستەیەمان پێك هێنا بۆ تەوای كەیسی منداڵە وونبوەكانی هەڵەبجە و دواتر چەند كەیسێك هاتە بەردەستمان، ئەمڕۆ   دادگای باری كەسێتی هەڵەبجە بڕیاری دەركرد بۆ دوو لەو منداڵە وون بوانە كە بریتیتن لە هەریەك لە (چیا تەیب و ئالان تۆفیق )  كە ئێستا لە ژیان ماون و نەمردوون.


هەروەها ڕاشیگەیاند:  ئێمە داواكەمان واتۆماركردبوو تا دادگای هەستێت بە پۆچەڵكردنەوەی بەڵگەنامەی مردنەكانیان چونكە لەسەر جەم تۆمارەكاندا ئەودوانە بەشەهید تۆمار كرابوون،پاش ئەوەی تەوای بەڵگەكانمان خستەڕوو بۆ باری كەسێتی هەڵەبجە دادگاش سەرنجی لەسەر تەواوی بەڵگەكان داوە كە خراونەتە بەردەستی ،بۆیە دادگاش گەشتە ئەو بڕیارەی كە ئەم داوایە داوایەكی ڕەوایە و سەلمێنراوە كە ئەمانە زیندون بۆیە ئەمڕۆ دادگا بڕیاری دا بە پوچەڵكردنەوەی بەڵگەنامەی مردنەكانیان  .


سەرۆكی لقی هەڵەبجەی سەندیكای پارێزەرانی هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: ئێسَتە ئەو دوو منداڵە وون بوەی كیمیاباران وەك دوو كەسی زیندو وەك دوو هاوڵاتی خاوەن ماف و ئەرك لەبەردەم تەوای فەرمانگە فەرمیەكاندا مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت ،ئەوان پاش دەرچونی بڕیارەكە دەچنە بەردەم فەرمانگەی باری كەسێتی بۆ دروستكردنەوەی ناسنامەكانیان و دواتر ڕەگەز نامەكانیان.


هەردوو منداڵە وون بوەكەی كاتی كیمیابارانی هەڵًەبجە لەكاتی ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجەدا  لە مەراسیمێكدا وپاش ئەنجام دانی بشكنین بۆیان بەخانەوادەكانیان شاد بونەوە .

 

سەلام بێستانسوری