شێخ مەقسود بۆردومان دەكرێت

12/04/2016 - 18:41 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

ئێوارەی ئەمڕۆ گەڕەكێكی كوردنشین لەشاری حەلەب لەلایەم گروپە چەكدارەكانی سوریا بۆردومانكراون و بەهۆیەوە ژمارەیەك هاوڵاتی بوونەتە قوربانی.

بۆردومانكردنی گەڕەكی شێخ مەقسودی كوردنشین لەلایەن گروپە چەكدارە سورییەكان ناوە ناوە ئەنجام دەدرێت و بەهۆیەوە ژمارەیەك هاوڵاتی مەدەنی دەبنە قوربانی.
بەپێی زانیارییە میدیاكانی خۆرئاوای كوردستان، بۆردومانی ئێوارەی ئەمڕۆی گەڕەكی كوردنشینی شێخ مەقسود دوای ئەوەدێت كە شەڕو پێكدادانێكی سەخت لەنێوان ئەو گروپە چەكدارەو شەرڤانەكانی یەپەگە ڕوویدابوو، ئەمە جگە لەوەش لەچەند رۆژی رابردووشدا ئەو گروپە چەكدارە بۆردومای هەمان گەڕەكیان كردبوو، لەئەنجامیشدا چەندین هاوڵاتی مەدەنیان شەهیدو بریندار كردبوو.
 

 

ئـ . كـ