تاكو ئێستا داعش لەهیت باڵا دەستە

13/04/2016 - 09:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

سەرۆكی ئەنجوومەنی قەزای هیت رایگەیاند، هێزەكانی سوپای عێراقی و میلیشیا چەكدارەكان پێشڕەویان ڕووەو سەنتەری قەزاكە كردووە.
قەزای هیت چەند رۆژ لەمەوبەر بەشێكی زۆری لەلایەن سوپاو میلیشیا چەكدارەكان كۆنترۆڵ كرایەوەو لەژێر چنگی داعش دەرهێندرا، بەڵام داعش دژە هێرشێكی ئەنجامداو لەئاكامیشدا بەشێكی زۆری قەزاكەی خستەوە ژێر چنگی خۆیەوە.
قەزای هیت دەكەوێتە دووری (45) كیلۆمەتر لەخۆرئاوای شاری روومادی لەپارێزگاری ئەنبار، ئێستا هێزەكانی سوپای عێراقی و میلیشیا چەكدارەكان هەوڵی كۆنترۆڵ كردنەوەی دەدەن، بەڵام تاكو ئێستا ئاكامێكی ئەوتۆی نەبووە.
هاوكات هێزە ئەمنییەكان و میلیشیا چەكدارەكان سەرقاڵی ئامادەسازین تاكو هێرش ببنە سەر چەند گەڕەكێكی قەزای هیت كە كەوتوونەتە سەر رووباری فورات.

 

ئـ . كـ