بەم سێ‌ هۆكارە نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە

13/04/2016 - 09:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

بڕیارە هەفتەی ئاییندە ووڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لەشاری دەوحەی قەتەری گفتوگۆ بكەن دەربارەی سنوورداركردنی هەناردەی نەوتەكەیان.
دابەزینی نەوت بۆ نزمەترین نرخی لەوەتەی (12) ساڵی رابردوودا، زیانێكی زۆری بەرئابووری ووڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت گەیاندووە، بۆیە ئەوان لەپێناو بەرز كردنەوەی نرخەكانی نەوت رۆژی یەكشەممەی هەفتەی ئاییندە كۆدەبنەوە.
چەند رۆژ پێشی سازكردنی ئەو كۆبوونەوەیە، نرخی نەوت بەرز بوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، ئەویش بەهۆی سێ‌ هۆكارەوەیە، یەكێكیان بەهۆی راگرتنی هەناردەی نەوت بووە لەلایەن كوەیت بەهۆی خراپی كەش و هەواوە، ئەوی تریشیان بەهۆی بەرزبوونەوەی داخوازی بووە لەسەر نەوت و هۆكاری سێیەمیش نزیك بوونەوەی هەردوو ووڵاتی رووسیا و سعودیەیە بووە بۆ كۆبوونەوەی هەفتەی ئاییندەی قەتەر لەبارەی سنوورداركردنی هەناردەی نەوت.
لەلایەن خۆیەوە (فەلاح عامری) بەڕێوەبەری كۆمپانیای بەبازاڕخستنی نەوتی عێراقی ناسراو بە (سۆمۆ) رایگەیاندووە، سنوورداركردنی هەناردەی نەوت كاریگەری دەبێت لەسەر بەرزكردنەوەی نرخەكان.

 

ئـ . كـ