عەبادی تۆپەكە فڕێدەداتە گۆڕەپانی ئەنجوومەنی نوێنەران

13/04/2016 - 11:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، ئێستا ئەنجوومەنی نوێنەران دوو لیستی جیاوازی لایە تاكو سبەینێ‌ دەنگ بۆ كابینەی حكومەتە تەكنۆكراتەكە بدات.
سەرچاوەیەك لەنووسینگەی (حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیران بڵاویكردۆتەوە، ئەنجوومەنی نوێنەران دوو لیستی جیای لایە تاكو سبەینێ‌ بەئارەزووی خۆی دەنگ بۆ هەر كامەیان بدات و حكومەتە تەكنۆكراتەكە پەسەند بكات.
هەروەها ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندووە، لیستی یەكەم لێژنەی پسپۆرو تایبەتمەند پەسەندی كردووەو لیستی دووەمیش دوای تاوتوێ‌ كردنی ئەو مەسەلەیە لەگەڵ كوتلە سیاسییەكان پەسەندكراوەو ئێستاش ئەنجوومەنی نوێنەران سەرپشكە كامە لیست پەسەند دەكات.
ئەمەو تاكو ئێستا كورد بەو لیستە رازی نییە كە دوێنێ‌ عەبادی پێشكەشی ئەنجوومەنی نوێنەرانی كرد، پیشی وایە نابێت دەستكاری وەزیرەكان و ژمارەی وەزارەتەكانی بكرێت.

 

ئـ . كـ