تیروپشك بۆ حاجیانی ئەمساڵی هەرێمی كوردستانئەنجام دەدرێت

13/04/2016 - 17:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

كوردیو - هەولێر

بڕیارە رۆژی سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەشاری هەولێر پرۆسەی تیروپشك بۆ حاجیانی ئەمساڵی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت .

وەزارەتی ئەوقاف لە راگەیەندراوێكیدا رایگەیاندووە: رۆژی شەممە 16/4/2016كاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی لەهۆڵی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی وەزارەتی ئەوقاف لەشاری هەولێر پرۆسەی تیروپشك بۆ حاجیانی ئەمساڵی هەرێمی كوردستان ئەنجام دەدرێت .

پێشتر وەزارەتی ئەوقاف لەراگەیەندراوێكیتریدا داوای كرد هەركەسێك كە ساڵانی رابردو ناویان لەتیروپشكی حەج دەرچوە و بەهۆكاری جیاجیا و لەسەر داوای خۆیان سەفەری حەجیان بۆ ئەمساڵ 2016دواخستوە"لەڕۆژی شەممە 9/4/2016 وە بۆ ماوەی 10 رۆژ سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەكانی حەجی سنوری خۆیان(هەولێر- سلێمانی - دهۆك - گەرمیان) بكەن و بڕی 3300 سێ هەزار و سێسەد دۆلاری ئەمریكی كە خەرجی سەفەری حەجی هەر حاجیەكە"تەسلیم بكات"ئەوەی لەم ماوەیەدا ئامادە نەبوو مافی سەفەركردنی نامێنێت .

م. كانی