مووچەی كەمئەندامان بەم شێوەیە دابەش دەكرێت

13/04/2016 - 21:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

كوردیو – هەولێر

 


وەزیری كارو كارو باری كۆمەلایەتی  لەگەل رێكخراوەكانی كەم ئەندامانی سنوری سلێمانی كۆدەبێتەوە 
كۆمەڵێك رێكخراوی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەتی سنوری پارێزگای سلێمانی سەردانی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتیان كرد بەمەبەستی زیاتر ئاگاداربوون لەكێشەی كەمئەندامان و هۆكارەكانی دواكەوتنی مووچەكانیان.
(هەمزە مەغدید) بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی بۆ كوردیو ووتی، ئەمڕۆ چوارشەممە (موحەمەد هاودیانی) وەزیری كار پێشوازی كرد لەكۆمەڵێك لەڕێكخراوەكانی كەمئەندامان و خاوەنی پێداویستی تایبەتی، لەسەرەتادا وەزیر تەئكیدی لەوە كردەوە كە وەزارەتی كار هەموو هەوڵێكی داوە بۆ ئەوەی كەم ئەندامان مووچەی تەواو وەربگرن، بەڵام لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە تەنها بڕی (7) ملیار دینار تەرخان كراوەو داوای چاكسازی دەكەن لەناوەكان و لیستی مووچەی كەمئەندامان.
هەروەها وەزیری كار ئاماژەی بەوەدا لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی لێژنەیان پێكهێناوە بۆ ئەوەی لەماوەی (90) رۆژ بتوانن بە لیستی ناوی كەم ئەنداماندا بچنەوەو لەرێگەی سەنتەری دیاریكردنی كەمئەندامی (مركز تشخص العوق) جارێكی تر  كەم ئەندامان سەردانی ئەو لێژنانە بكەن كە لەسەرجەم پارێزگاو ناحیەكان دادەندرێت.
لەبەشێكی تری دیدارەكەیدا وەزیری كار ووتیشی، لەگەڵ جێگری سەرۆكی حكومەت قسەمان كردووە كە مووچەی دوو مانگ بدرێت تاكو لێژنەكە كارەكانی تەواو دەكات و ناكری تاكو سێ مانگی تر كەم ئەندامان هیچ مووچەیەك وەرنەگرن كەخۆیان زیاتر لە (8) مانگە هیچیان وەرنەگرتووە، بۆیە ئەنجوومەنی وەزیران بریاریداوە مووچەی ئەوانە بدات كە كەمئەندامی دیارن واتا (عوق ضاهر) ن.

 

ئـ . كـ