30 گەریلای پەكەكە كوژراون

13/04/2016 - 21:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

سەرچاوەیەكی ئەمنی توركی بڵاویكردۆتەوە، لەماوەی (24) كاتژمێری رابردوودا بەهۆی پێكدادانی نێوان گەریلاكانی پەكەكەو سوپای توركیا ژمارەیەك سەربازو گەریلای پەكەكە كوژراون.
بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی سكای نیوز، لەماوەی (24) كاتژمێری رابردوودا بەهۆی پێكدادای نێوان هێزەكانی سوپای توركیاو گەریلاكانی پەكەكە، (6) سەرباز كوژراون و (30) گەریلای پەكەكەش شەهید بوونە.
هەروەها سەرچاوەكە باسیشی لەوەكردووە، (57) كەس برینداربوونە، لەنێویاندا (8) كەسیان هاوڵاتیانی مەدەنین.
هاوكات سەرچاوە ئەمنییەكانی توركیا باس لەوەدەكەن، گەریلاكانی پەكەكە لەو ناوچانە كوژراون كە ئێستا لەناو بازنەی شەڕو پێكدادانەكاندان و كەوتوونەتە ناوچەی سنووری نێوان عێراق و سوریا و ئێران.
   

ئـ . كـ