بۆ رۆژی سێیەم، توركیا ناوچەی سنووری سوریای بۆردومان كرد

13/04/2016 - 21:53 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

سەرچاوەیەكی ئەمنی توركی بڵایكردۆتەوە، ئەمڕۆ بۆ رۆژی سێیەم هێزەكانی سوپای ووڵاتەكەی بۆردومانی ناوچە سنوورییەكانی سوریایان كردووە.
ئاژانسی سكای نیوز بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ بۆ رۆژی سێیەم و لەسەریەك تۆپخانەكانی سوپای توركیا بۆردومانی ناوچە سنوورییەكانی سوریایان كردووە، ئەوەش دوای كەوتنە خوارەوەی كاتوێشایەك لەناو شارۆچكەی كلسی ناوەوەی توركیا.
لەلایەن خۆشیەوە ئاژانسی دۆغان باسی لەوەكردووە، رۆژی دووشەممەی رابردووش كاتوێشایەك لەنێو خاكی سوریاوە كەوتۆتە خوارەوەو لەئەنجامیشدا (12) كەس بریندارببوون.

 

ئـ . كـ