لەم ناوچەیە داعش هێرش دەكاتە سەر پێشمەرگە

14/04/2016 - 07:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

كوردیو – كەركوك

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ گروپە چەكدارەكانی داعش پەلاماری سەنگەری هێزەكانی پێشمەرگە دەدەن، بەڵام پێشمەرگە هێرشەكە دەشكێنن.
بەپێی زانیارییەكانی كوردیو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ گروپە چەكدارەكانی داعش پەلاماری گوندی مورە دەدەن لەباشووری شاری كەركوك، بەڵام پێشمەرگە هێرشەكەیان دەشكێنن.
هەروەها پێشمەرگە زیانی گیانی نییە، بەڵام چەند ئۆتۆمبێلێكیان سووتاون، داعشیش بەشكێندراوی ناچاری پاشەكشەكردن كراوەو كوژراویشیان هەیە.
جێگەی باسكردنە داعش خراپی كەش و هەوای ناوچەكەی بەهەل زانیوەو پەلامارەكەیان هێناوە، بەڵام پێشمەرگە پەلامارەكەی داعشیان شكاندووە.

 

ئـ . كـ