نوێترین زانیاری شەڕی ناو دووزخورماتوو

24/04/2016 - 10:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

كوردیو – دووزخورماتوو

 

لەئەنجامی پێكدادانەكانی نێوان هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و گروپە چەكدارەكانی داعش، ڕێگەی سەرەكی كەركوك – بەغدا دادەخرێت.
دوای ئەوەی لەنیوە شەوی رابردوەوە پێكدادان لەنێوان میلیشیا شیعەكانی حەشدی شەعبی و هێزەكانی پێشمەرگە دەستی پێكرد، ڕێگەی سەرەكی كەركوك – بەغدا داخرا.
هێزێكی پێشمەرگەی كوردستان و گەنجانی خۆبەخش لەپشت دووزخورماتوو جێگیربوونەو چەكی قورسیان پێیەو ڕێگری دەكەن لەهاتنی هەر هێزێكی شیعی لەناوچەكانی باشوور بۆ بەهاناوە هاتنی شیعەكانی خورماتوو.
شەڕو پێكدادانەكان تاكو ئێستا بەردەوامیان هەیەو پێشمەگە گەمارۆی حەشدی شەعبی شیعەكانیان داوە لەهەریەكە لەگەڕەكەكانی (زراعەو ئیمام ئەحمەدو بازاڕی گەورە)و لەگەڕەكی جەمیلەش شەڕێكی سەخت لەنێوان حەشدی شەعبی و پێشمەرگە درێژەی هەیە.
سەرچاوەیەك لەنێو قەزای دووزخورماتوو بۆ كوردیو ووتی، هێزێكی زۆری پێشمەرگە لەنێو قەزای دووزخورماتوو بڵاوبوونەتەوە، بەپێی زانیارییەكانیش هێزێكی زیاتری پێشمەرگە بەڕێوەن بۆ نێو قەزاكە.

 

ئـ . كـ