بۆ یەكە جار ئەمریكا بەم شێوەیە رەخنەی لەئیسرائیل گرت

19/04/2016 - 09:03 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

بۆ یەكەم جارو لەئاستێكی بەرز ئەمریكا رەخنەی لەئیسرائیل گرت و پێی وابوو حكومەتی ئێستا گرفتاری كۆمەڵێك هەڵە هاتووە.
(جۆ بایدن) جێگری سەرۆكی ئەمریكا لەواشنتۆن ووتارێكی بۆ ژمارەیەك لەجالیەی جوولەكە پێشكەش كردووەو رەخنەی گرتووە لەسیاسەتەكانی ئێستای حكومەتی (بنیامین نەتنیاهۆ) و پێشی وابووە ووڵاتەكەی بەرەو مەترسی دەبات.
بایدن ئاماژەی بەوەشكرد، حكومەتەكەی نەتنیاهۆ بەرپرسە لەپەكخستنی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ لایەنی فەڵەستینی، پرسیاریشی كرد ، ناكرێت لەدەمێكدا ئیسرائیل خۆی بەووڵاتێكی جولەكەو دیموكراتی بناسێنێت.
ئەو پێشی وابوو نەتنیاهۆ بەردەوامە لەسەر بیروراكانی پێشووی كە دووپاتی كردبوویەوە بۆ رازی نەبوونی لەمەر دروستكردنی دوو دەوڵەت بۆ ئیسرائیل و فەلەستینییەكان، ئاماژەی بەوەشدا، كە ئەگەر بەو شێوەیە بێت ئەوا فەڵەستینییەكان زۆرینەی ئەو دەوڵەتە پێكدێنن كە تەلئەبیب داوای دەكات، ئەوەش لەبەرژەوەندی ئەواندا نییە.

 

ئـ . كـ