كوردیو - سلێمانی
بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: سەبارەت بە گۆڕنی ناونیشانی ئەو فەرمانبەرانەی كە هەڵگری بڕوانامەی (دبلۆم، بكالۆریۆس) خوازیارە سەردانی پەروەردەكان بكات بۆ پڕكردنەوەی فۆڕم.
بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە نوسراوێكدا كە ئیمزاری دڵشاد عومەری لەسەرە هاتووە: سەبارەت بە گۆڕنی ناونیشانی ئەو فەرمانبەرانەی كە هەڵگری بڕوانامەی(دبلۆم، بكالۆریۆس)ن، داواكارین گشتاندن بكرێت بۆ سەرجەم خوێندنگاو قوتابخانەكانی سنوری پەروەردەكەتان كە هەر فەرمانبەرێك خوازیارە سەردانی (پەروەردەكانتان/بەشی پلان) بكات بۆ پڕكردنەوەی فۆڕم.
هەروەها لەنوسراوەكەدا ئەوەش هاتووە: ئەم بڕیارە توێژەرانی كۆمەڵایەتی و فەرمانبەرانی دیوانی پەروەردەكان ناگرێتەوە و دوا كات بۆ گەرانەوەی فۆرمەكان ٢٠١٦/٤/٢٢ .
سەلام بێستانسوری