دەربەندیخان... كێشەی زەویە كشتوكاڵیەكان چارەسەر دەكرێت

14/04/2016 - 12:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

كوردیو – دەربەندیخان – ئەدیبە ئەحمەد
  قەزای دەربەندیخان ڕوبەڕوی چەند گرفتێك دەبێتەوە و وەزیری كشتوكاڵیش ڕایدەگەیەنێت كاریان كردووە بۆ چارەسەر كردنی كێشەكان.


عەبدولستار مەجید وەزیری كستوكاڵ بۆ كوردیو ووتی: كارمان كردووە بۆ ئەو زەویانەی دەربەندیخان كە هی هاوڵاتیانە و شارەوانی بەكاری دەهێنێت و جوتیاران دەتوانن بەكاری بهێننەوە.


هەروەها م.غەریب پێنجوێنی جێگری‌ لیژنەی‌ كشتوكاڵی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان بە كوردیو ڕاگەیاند: لە سنوری سلێمانی كەموكوڕی و ڕێكنەخستنی پرۆژە و دواكەوتنی پرۆژە كشتوكاڵیەكان جێگای نیگەرانیە و هەوڵ دەدەن كار بۆ كەمكردنەوەی گرفتەكان بكەین وە لە گەڵ بەڕێوبەری كشتوكاڵی دەربەندیخانیش چارەسەری پێویست بۆ گرفتەكانی دەكەین.


جێگای ئاماژە پێدانە بەهۆی گرفتە كشتوكاڵیەكان لە دەربەندیخان وەزیری كشتوكاڵ و جێگری‌ لیژنەی‌ كشتوكاڵی‌ پەرلەمانی‌ كوردستان سەردانی د ەربەندیخانیان كرد بۆ لە نزیكەوە ئاگادار بوون لێیان.