لە رێگای داهێنانێكی ژاپۆنەوە ،لە مەو دوا لە رێگایی پەنجە مۆرە شت بکڕە

14/04/2016 - 13:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان
حكومەتی ژاپۆن لە هاوینی ئەمساڵدا تەكنیكێكی نوێ تاقی دەكاتەوە تاوەكوو بتوانرێت لە مەو دوا لە رێگای پەنجە مۆر (فینگەر پرینت)ەوە بتوانرێت كەل و پەل و شت و مەك بكڕدرێت لە شوێنی هەژماری بانكی و پارەی كاش.
 
بیرۆكەی تاقیكردنەوەی ئەم تەكنیكە دەگەڕێتەوە بۆ زۆر بونی دزی، وە زیاتر ئەوانەی توشی دزێ دەبنەوە گەشتیارانن بۆیە حكومەتی ژاپۆن هەوڵ دەدات زیاتر سەرمایە و سامانی گەشتیارەكانی بپارێزێت لە دزی و بردن.
 
حكومەتی ژاپۆن راشیدەگەیەنێت ئەم تەكنیكە نوێیە بە تەواوی سەردەكەوێت و بڵاوی دەكەنەوە پێش بەرێوەچونی ئۆلۆمپیاتی 2020 كە بڕیار وایە لە شاری تۆكیۆی پایتەختی ژاپۆن بەرێوە بچێت.