بەوێنە ... ئاسایش رۆژنامەنوسێكی سپێدە بریندار دەكەن

14/04/2016 - 14:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان
 
 
 
كوردیو - تایبەت
 
دوای ئەوەی كەس و كاری شەهیدان و ئەنفالكراوان لەبەردەم مۆنیۆمبێنتی ئەنفالی چەمچەماڵ ناڕەزاییان دەربڕی، هێزە ئەمنیەكان هێرشیان كردە سەر رۆژنامەنوسان و رۆژنامەنوسێكی سپێدەیان برینداركرد .
 
پەیامنێری كوردیو رایگەیاند: بەپێی زانیاریەكانی كوردیو لەكاتی روماڵكردنی ‌دەنگی كەس و كاری ئەنفالكراوان لە بەردەم مۆنۆمێنتی ئەنفالی چەمچەمال هێرش دەكرێتە سەر رۆژنامەنوس (گۆران لوقمان) و بریندار دەكرێت .
 
بەپێی چەند وێنەیەكیش ساتەوەختی هێرشی هێزەكانی ئاسایش بۆ سەر رۆژنامەنوسەكە دەردەكەوێت كە لێی دەدرێت و بریندار دەكرێت .
 
 
 
 
م. كانی