باڵەكایەتی...دوای دووهەفتە لە كەوتنە ناو ڕوبارێكەوە، تەرمی گەنجێك دەدۆزرێتەوە

14/04/2016 - 14:56 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان


كوردیو ـ باڵەكایەتی

دوای ئەوەی لەیەكی نیسانی ئەمساڵدا گەنجێكی تەمەن 20 ساڵ بەخۆی ئۆتۆمبێلەكەیەوە دەكەوێتە ناو ڕوبارێكەوە لە ناوچەی باڵەكایەتی سەربە قەزای سۆران ئەمڕۆ تەرمی گەنجەكە دۆزرایەوە.
سەرچاوەیەك لە ناوچەی باڵەكایەتی بە كوردیوی ڕاگەیاند"دوای دووهەفتە لە كەوتنە خوارەوەی  گەنجێكی تەمەن 20 ساڵ بەخۆی ئۆتۆمبێلەكەیەوە بۆ ناو ڕوباری خەلان لەناوچەی باڵەكایەتی  ئەمڕۆ لەلایەن كەسێكەوە  تەرمی ئەو گەنجە دۆزرایەوەو تا ئێستاش ئۆتۆمبێلەكەی  دیار نیە"
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشدا" تەرمەكە لەدووری 60كلیۆمەتر لەو شوێنە دۆزراوەتەوە كە گەنجەكە بە خۆی ئۆتۆمبێلەكەیەوە لێی كەوتبونە خوارەوە  شوێنەواری ئۆتۆمبێلەكەش نیە"
جێگەی ئاماژەسە ساڵانە بەهۆی خراپی و نەبونی دووسایدی ڕێگا و بانەكانی قەزای سۆرانەوە چەندین ڕووداوی نەخوازراو  لەوناوچەیەدا روودەدەن.

أ.س