لەسنووری گوێڕ داعش بۆردومان دەكرێت

14/04/2016 - 21:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

كوردیو – گوێڕ

 

دوای بەدی كردنی جموجۆڵیان، گروپە چەكدارەكانی داعش لەسنووری میحوەری گوێِ بۆردومان دەكرێن.
سەرچاوەیەك لەهێزەكانی پێشمەرگە لەسنووری میحوەری گوێڕ رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای هاوپەیمانان بۆردومانی پێگەو موڵگەی گروپە چەكدارەكانی داعشیان كرد لەناو گوندی (حاسودیە).
بۆردومانكردنی پێگەو موڵگەی گروپە چەكدارەكانی داعش لەناو گوندی حاسودیە دوای هەستپێكردنی جموجۆڵی ئەو گروپە چەكدارە بووە، بەڵام هیچ ئاماژەیەك نییە بۆ بوونی چەندێتی زیانەكان.

 

ئـ . كـ