لەتاقیكردنەوەی موشەكێكی بالیستی كۆریای باكوور شكستی هێنا

15/04/2016 - 08:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

كۆریای باكوور هەوڵ دەدات موشەكێكی كیشوەر بڕ تاقیبكاتەوە، بەڵام شكست دەهێنێت لەهەڵدانی موشەكەكە.
وەزارەتی بەرگری كۆریای باشوور بڵاویكردۆتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی كۆریای باكوور، هەوڵی داوە موشەكێكی كیشوەر بڕی هەڵبدات بۆ تاقیكردنەوە، بەڵام شكستی هێناوە، ئەوەش هاوكات بووە لەگەڵ یادی لەدایك بوونی باوكی سەرۆكە گەنجە دیكتاتۆرەكە.
سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای كۆریای باشوور بڵاویكردۆتەوە، كۆریای باكوور هەوڵیداوە تاقیكردنەوەی موشەكە دوورهاوێژەكە لەنزیك گۆڕەپانی خۆرئاوا تاقیبكاتەوە، بەڵام شكستی هێناوە.
هاوكات ئاژانسی یۆنهابی كۆریای باشوور باسی لەوەكردووە، كە موشەكە بالیستی بووەو كیشوەر بڕ بووەو لەو موشەكانە بووە كە ماوەی چوار هەزار كیلۆمەتر دەبڕن.

 

ئـ . كـ