عەبادی پێكهێنانی حكومەتی نوێی دواخست

15/04/2016 - 08:50 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، جارێ‌ گۆڕانكاری لەنێو حكومەتەكەی دوادەخات، چونكە ووڵات دەكەوێتە قۆناغێكی بۆشایی.
(حەیدەر عەبادی) سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ڕێكنەكەوتنی نێوان لایەنە سیاسییەكان جارێ‌ گۆڕانكاری لەنێو پێكهاتەی حكومەتەكەی بۆ كاتێكی تر دوادەخات.
عەبادی پێی وابوو، ناكرێت ووڵات بخرێتە بۆشایی سیاسی، بەتایبەتی لەسەروبەندی قەیران و شەڕدا، ئەوەش دوای ئەوەهات كە ئەنجوومەنی نوێنەران دابەش بوون بەسەر دووبەرەو دەنگدرا بۆ سەندنەوەی متمانە لە (سەلیم جبوری).
ئەمەو لەچەند هەفتەی رابردوودا سەرۆك وەزیرانی عێراق دووجار پێكهاتەیەكی حكومەتی بەناوی تەكنۆكرات رادەستی ئەنجوومەنی نوێنەران كرد، بەڵام بەهۆی ڕێكنەكەوتنی لاینەكان پێكهێنانی حكومەتەكە شكستی هێنا.

 

ئـ . كـ