وێستگەیەكی شەمەندەفەری لەمۆسكۆ چۆڵ كرا

15/04/2016 - 08:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

بەگومانی بوونی بۆمبێكی داندراوە، باڵەخانەی وێستگەی شەمەندەفەری كییفسكایا لەشاری مۆسكۆ بەتەواوەتی چۆڵكرا.

ئاژانسی ئیتەرتاسی رووسی بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ هەینی لەناو وێستگەی شەمەندەفەی كییفسكایا لەشاری مۆسكۆ تەواوی باڵەخانەكان چۆڵكران لەفەرمانبەرو گەشتیاران.
دوای چۆڵكردنی باڵەخانەكانیش هێز ئەمنییەكان و پۆلیس دەستیان كردووە بەلێكۆڵینەوە لەچەندێتی و چۆنییەتی ئەگەری بوونی بۆمبێكی چێندرا.
لە (23 ی ئازار) جارێكی گومان لەبوونی بۆمبێكی چێندرا هەبوو لەنێو وێستگەی شەمەندەفەری (كۆرسك) لەناوەڕاستی شاری مۆسكۆ، بەڵام دواتر پۆلیس و ئاسایش هیچیان نەدۆزیەوە.

 

ئـ . كـ