ڤیدیۆ... میسر خرۆشا و دیمەنەكانی شۆڕش دوبارە دەبنەوە

15/04/2016 - 19:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان


ئەمڕۆ هەینی سەرجەم ڕەوتە سیاسیەكانی میسر بە عەلمانی و ئیسلامیەوە لە ژێر ناونیشانی ( زەوی ناموسە) وەك ناڕەزایەتیەك دژی فرۆشتنی دوو دورگەی وڵاتەكەیان بە سعودیە لە سەرجەم شارەكاندا ڕژانە سەرشەقامەكان و هاوشێوەی دیمەنەكانی شۆڕی یەنایر هوتافی ( ارحل)  دژی عەبدول فەتاح سیسی و كودەتاچیەكان دەڵێنەوە.


جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو دەسەڵاتی زەبر و زەنگ و گەندەڵی لەبەرچاوی دەسەڵاتی سەربازی، هاوڵاتیانی میسری یەك دەنگ كرد و دژی فۆشتنی خاكی وڵاتەكەیان ڕژانە سەرشەقامەكان.


سەرەڕای ڕێوشوێنی توندی سوپای میسری  و بڕیاری دادگا بۆ دەستگیركردنی خۆپیشاندەر و فەتوای ڕێكخراوی دەعوەی سەلەفی بە حەرامكردنی خۆپیشاندانەكان، لە شارە جیاوازەكانی قاهیرە و ئەسكەندەریە و جیزە و زۆرینەی شاروشارچكەكان، دوای نوێژی هەینی لە مزگەوتەكانەوە ئاپۆرای خۆپیشاندان بەرەو مەیدانە سەرەكیەكان دەرۆِن.

a.m