دیسان بوومەلەرزە ژاپۆن دەهەژێنێت

16/04/2016 - 08:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

بۆ رۆژی سێیەم و لەسەریەك بوومەلەرزە ووڵاتی ژاپۆنی هەژاندو ترسێكی زۆری لای دانیشتوانەكەی دروست كردووە.

ئەمڕۆ بەرەبەیانی شەممە بوومەلەرزەیەك بەگوڕی (7.3) بەپێی پێوەری ڕێختەر باشووری ژاپۆنی هەژاندووەو زیانی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.
ڕوودانی ئەو بوومەلەرزەیە لەدەمێكدایە كە ئەوە بۆ ڕۆژی سێیەمە بوومەلەرزە ئەو ووڵاتە دەهەژێنێت و تاكو ئێستا وێڕای گیانلەدەستدانی چەند كەسێك، بەسەدان كەسیش برینداربوونەو ژمارەیەكی زۆریش باڵەخانە ڕووخاون.
بەپێی هەواڵێكی كەناڵی (NHK) ی ژاپۆنیش خەڵكانێكی زۆر لەناو ماڵەكان و باڵەخانەكان گیریان خواردووەو ناتوانن بێنە دەرەوەو ووزەی كارەباش پچڕاوەو ژمارەیەكی زۆریش لەهاوڵاتیان لەسەر شەقامەكان ماونەتەوە.
هاوكات لەبەر بەهێزی ئەو بوومەلەرزەیە ئاژانسی كەشناسی ژاپۆن هۆشداری بەرزبوونەوەی ئاستی دەریای بۆ نزیكەی یەك مەتر لە كەنارەكانی ڕۆژئاوای كۆمامۆتۆ ڕاگەیاندووە، ئاژانسەكە دەشڵێت : زۆربوونی شەپۆڵەكان گەیشتۆتە كەنارەكانی ئەریاكاو یاتسۆشیرۆ.

 

ئـ . كـ