سبەینێ‌ كۆبوونەوەیە، بەڵام نرخی نەوت بەم شێوەیەیە

16/04/2016 - 08:19 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

لەگەڵ ئەوەی بڕیارە سبەینێ‌ یەكشەممە ووڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت لەشاری دەوحە كۆببنەوە بۆ پرسی جێگیركردنی هەناردەی نەوتیان بەمەبەستی بەرزكردنەوەی نرخەكان، بەڵام هێشتا نرخی نەوت لەئاست چاوەڕوانییەكان نییە بۆ بەرز بوونەوەی زیاتر.
دوێنێ‌ ئێوارە لەكاتی داخستنی بازاڕەكانی جیهان، نرخی نەوت لەئاستێكی نزمدا مایەوە، ئەوەش بەهۆی ناڕوونی بووە لەچاوەڕوانییەكانی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەی سبەینێ‌.
هەرچەندە رووسیاو سعودییە ڕێككەوتوون لەسەر جێگیركردنی هەناردەی نەوتەكەیان، بەشێوەیەك لەئاستی جیهانی و ووڵاتانی نەوت فرۆش، تەنها رۆژانە بڕی (1.5) ملیۆن بەرمیل نەوت كەمتر هەناردە بكرێت.
بەپێی زانیارییەكانی بازاڕی جیهانی، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (43.10) دۆلارو بەرمیلێك نەوتی خامیش بۆتە (40.36) دۆلار.
 

 

ئـ . كـ