فوئاد مەعسوم دوو پرس دەروژێنێت

16/04/2016 - 08:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

سەرۆك كۆماری عێراق ووتارێك پێشكەش دەكات و جەخت لەسەر چەند پرەنسیپێك دەكاتەوە، ئەوەش لەكاتێكدایە كە ووڵات كەوتۆتە قۆناغێكی سەخت و دژوارەوە.

(د. فوئاد مەعسوم) سەرۆك كۆماری عێراق لەووتارەكەیدا باسی لەوەكرد، كە ئێستا ووڵات ڕووبەڕووی هەڕەشەیەكی سەخت بۆتەوە بۆیە دەبێت جەخت لەسەر دوو خاڵ بكرێتەوە كە ئەوانیش بریتین لەمانەی خوارەوە.

1. بەئاكام گەیاندنی چاكسازی راستەقینەو هەمەلایەنە بەپێی بەرنامەیەكی دیراسەكراو و راستكردنەوەی رێچكەی دامەزراوە حكومی و پەرلەمانی و دادوەرییەكانی دەوڵەت و دووركەوتنەوە لە موحاسەسەی تایفی و حزبی و هەوراز خستنی بەرژەوەندی گشتی لەبەرامبەر بەرژەوەندی تایبەتی.
2. رەچاوكردنی قانونەكان و پەنابردن بۆ دەستوور وەك مەرجەعێكی باڵا بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەت و پاراستنی ئاسایش و یەكێتی ووڵات، دووپاتی دەكەمەوە لەگەڵ پابەندبوون بەم دوو پرەنسیپە، هەموو جیاوازی و تێروانینی جیا لە بۆچوونەكاندا ئاساییەو جێی گفتوگۆو دیالۆگ و رێككەوتنە بەجۆرەی   چاكسازی و پاراستنی یەكێتی ووڵات بەهێز دەكات و یارمەتی پێشكەوتن دەدات لە هەموو بوارەكاندا.
لەبەشێكی ووتارەكەیدا سەرۆك كۆماری عێراق بەپێویستی دەزانێت هەموان هەنگاو بنێن و لەڕێگەی دامەزراوەكانی دەوڵەتەوە بە بەرنامەیەكی چاكسازی سەرتاسەری ریشەیی بۆ یارمەتیدانی :

یەكەم : كۆتایی هێنان بەپرەنسیپی موحاسەسەی حزبی لەبەڕێوەبردنی هەموو دامەزراوەكانی دەوڵەت و كۆمیسیۆنە سەربەخۆكان كەناڵە دیپلۆماتییەكان و دامەزراوە سەربازی و ئەمنییەكان لەگەڵ رەچاوكردنی هاوسەنگی پێكهاتەكان كە دەستوور دیاری كردوە.
دووەم : قەڵاچۆكردنی گەندەڵی و دادگاییكردنی  گەندەڵكاران بەدادپەروەرانەو گەڕاندنەوەی مافەكانی گشتی.
سێیەم : پەرەپێدانی سەركەوتنەكان كە هێزە قارەمانەكانمان بەدەستیان هێناوە بەسەر تیرۆرداو دابینكردنی  ئاسایش و ئاشتی ئازادی لە هەموو شارەكانی عێراقدا.
چوارەم : كاراكردنی هەوڵی راستەقینە لەپێناوی ئاشتبوونەوەی كۆمەڵایەتی بۆ چەسپاندنی یەكڕیزی گەل.
پێنجەم : دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی دارایی خنكێنەر بەو جۆرەی زیان نەگەیەنێت بەتوێژی فەرمانبەران و ئەوانەی داهاتیان سنووردارە.
شەشەم : پشت بەستن بە بەرنامەیەكی تەواوكار بە خێرایی بۆ گەشە پێدانی ژێرخانی ئابووری و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییە سەرەكییە پێویستەكان بۆ هاوڵاتیان.
ئەمە ئەو چوار چێوە گشتیەیە كە پێویستە حكومەت و ئەنجوومەنی نوێنەران و دەسەڵاتی دادوەری پەیڕەوی بكەن لە رێگەی بەرنامەیەكی عەمەلی و روون و ئاشكرا كە كاتیان دیاریكراوبێت.
بەرپرسیارێتی هەموانە وەك گەل و سەركردایەتی دەوڵەت و پارت و هێزەكان و بژاردە ئاینی، روناكبیری، میدیایی و كۆمەڵایەتی، پشتیوانی بزووتنەوەی چاكسازی بكەین بە بەردەوامی و جدی، بەرپرسیاریەتی گەورەی هەموان بەهێزكردنی یەكێتی گەل و ووڵات و پاراستنیانە.

 

ئـ . كـ