ئەبو عیزرائیل دەگاتە ریفی حەلەب

16/04/2016 - 09:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

بەپێی زانیارییە میدیاییەكان، سەركردەیەكی دیاری میلیشیا چەكدارە شیعەكانی حەشدی شەعبی لەعێراقەوە گەیشتۆتە سوریا.
پەیجە نزیكەكانی ڕژێمەكەی ئەسەد بڵاویكردۆتەوە، (ئەبو عیزرائیل) سەركردەی دیاری میلیشیا چەكدارە شیعەكانی حەشدی شەعبی لەعێراقیەوە گەیشتۆتە ریفی حەلەب بۆ بەشداری كردنی شەڕەكانی گروپە چەكدارەكانی دژ بە ڕژێمەكەی ئەسەد.
(ئەبو عیزرائیل) یەكێكە لەسەركردەكانی حەشدی شەعبی و بەشداری زۆرێك لەشەڕەكانی دژی چەكدارەكانی داعش كردووەو لەناوچەی سوونییەكانیش تاوانی جەنگی دژی هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجامداوە.

ئـ . كـ