ئەم سوودانەی مۆز بزانە

16/04/2016 - 09:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

مۆز میوەجاتێكی كۆنەو مرۆڤ زۆر لەكۆنەوە شارەزای بووەو سوودی وەرگرتووە لەخواردنەكەی و سێ‌ جۆرە شەكری بەسوودی تێدایە لەوانە (سكرۆزو شەكری میوەجات و گلۆكۆز) و راستەخۆش ووزە بەجەستەی مرۆڤ دەبەخشێت.
بەپێی رای چاودێرانی پزیشكی خواردنی دوو مۆز لەرۆژێكدا وەك ئەنجامدانی وەرزشە بۆ ماوەی 90 خولەك لەشەوو ڕۆژێكدا، ئەمە جگە لەوەی مۆز دەبێتە هۆی چارەسەركردنی چەندین نەخۆشی وەك ئەمانەی لای خوارەوە :

1. خەمۆكی : بەپێی ئەو توێژینەوانەی ئەنجامدراوە لەسەر خواردنی مۆز دەبێتە هۆی دوورخستنەوەی خەمۆكیەكە، ئەوەش بەهۆی بوونی مادەیەكە بەناوی (سیرۆتنیۆم) و دەبێتە هۆی هێوركردنەوەی لاشەی مرۆڤ و هەست كردن بەهێمنی.
2. سوڕی مانگانە : خواردنی مۆز دەبێتە هۆی هاوسەنگ راگرتنی ڕێژەی شەكری گلۆكۆز لەناو خوێن، چونكە مۆز دەوڵەمەندە بەڤیتامین (B6) و ئازار هێور دەكاتەوە.
3. كەم خوێنی : مۆز ڕێژەیەكی بەرز مادەی ئاسنی تێدایەو ئەوەش دەبێتە هۆی بەرزكردنەوەی ڕێژەی هیمۆگلۆمبین.
4. فشاری خوێن : میوەی مۆز لەناوچەكانی ناوەڕاستی زەوی بەرهەم دەهێندرێت بۆیە دەوڵەمەندە بەپۆتاسیۆم.
5. پارێزگاری لەهێزی مێشك : لەتاقیكردنەوەیەك لەسەر 300 قوتابی ئەنجامدراوە ئەوە دەركەوتووە مۆز خواردنی ئەوان دەبێتە هۆی پارێزگاری كردنیان لەهێزی مێشكیان.
6. كرانەوەی گەدە : خواردنی مۆز دەبێتە هۆی كرانەوەی گەدەو ئەو گرفتانەی ڕووبەڕووی گەدە دەبێتەوە بەبێ‌ چارەسەری پزیشكی چارەسەر دەكرێت.
7. خواردنی بەیانیان : هەوڵ بدە یەكەم خواردنی بەیانیان مۆز بێت، چونكە ڕێژەیەكی باش لەپرۆتینی تێدایە.
8. كێش زۆری و كاركردن : بەپێی ئەو توێژینەوانەی ئەنجامدراوە ئەوە دەركەوتووە هەندێك جۆری خواردن دەبێتە هۆی لاواز كردنی هەستی برسێتی بوون، ئەوەش دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی رێژەی شەكر، بەتایبەتی لەكاتی كاركردن.
9. هەوكردنی گەدە : خواردنی مۆز دەبێتە هۆی هێوركردنەوەی هەوكردنی گەدە.
10. جگەرەكێشان : خواردنی مۆز دەبێتە هۆی دەستبەرداربوون لەجگەرەكێشان، چونكە مۆز دەوڵەمەندە بەتوخمەكانی پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم.

 

ئـ . كـ