بڕی 3300 دۆلار بۆ خەرجی هەر حاجیەك دیاری كرا

16/04/2016 - 10:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

لە میانەی ڕاگەیاندنی تیروپشكی دیاری كردنی ناوی حاجیانی حەجی ئەمساڵ وردەكاری ئامادەكاریەكانی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ لە لایەن بەڕێوبەرێتی حەج و عومرە خرایە ڕوو.


بەڕێوبەری حەج ئەوەی خستە ڕوو كە نرخی 3300 دۆلار دیاری كراوە بۆ خەرجی تێچوونی هەر حاجیەك كە بۆ خەرجی هۆتێل و نان خواردن و خەرجیەكانی تر دەبێت.


وتیشی 13200 كەس كە پێشتر مافی چوونیان هەبووە بۆ حەج نەڕۆژشتوون ڕاستەوخۆ ئەمڕۆ دەڕۆن.


وتیشی: تیروپشكی ئەمڕۆ تەنها بۆ 1593 كەس دەكرێت و نیوەی ئەو ژمارەیەش ناو بۆ یەدەك دیاری دەكرێت.


دوپاتیشی كردەوە كە دەبێت ئەو كەسەی ناوی دیاری دەكرێت لە ماوەی 15 ڕۆژدا پەیوەندی بكات و بە پێچەوانەوە هیچ دواخستنێك نیە و ئەو كەسە مافی دەفەوتێت.

ئاماژەی بەوەش كرد كة 250 كەس بۆ شەهیدان و بەڕێوبەری كۆمپانیاكان و لیژنەی پزیشكی و فەتوا.

جێگای ئاماژە بۆ كردنە كە تیروپشكی ناوەكان بۆ 79 هەزار ناو دەكرێت كە لە ساڵی 2009 خۆیان ناونوس كردووە و تەنها ئەمساڵیش كاری پێدەكرێت.
 
 
a.m