بەغدا ئەمڕۆ لە بەردەم دوڕیانێكی قورسدایە

16/04/2016 - 11:47 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان


دوای دانیشتنی ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی مانگرتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەندنەوەی متمانە لە دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان و بڕیارە ئەمڕۆ  كۆببنەوە بۆ هەڵبژاردنی دەستەی نوێی پەرلەمان، ناڕازی بوونی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و كورد و لایەنە سیاسیەكان بە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان هاوكێشەكەی ئاڵۆزكردووە ژمارەیەكی زۆر هێزی ئەمنیش لە دەوروبەری ئەنجومەنی نوێنەران بڵاوەی پێكراوە.


بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانتارانی مانگرتوو كە بە گوتەی خۆیان 174 كەس دەبن، دانیشتنێكی نائاسایی ئەنجام بدەن و دەستەی نویَی سەرۆكایەتی هەڵبژێرن.


لە بەرامبەر هەڵویستی پەرلەمانتارانی مانگرتوو ، سەلیم جەبوری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری پەرلەمانتارانی مانگرتووی ڕەتكردەوە و حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانیش فەرمانی جوڵەی داوە بە هێزێكی تایبەت بە گەمارۆدانی ئەنجومەنی نوێنەران و خۆپیشاندانی لایەنگرانی ڕەوتی سەدریش لە گۆڕەپانی تەحریر و دەروازەكانی ناوچەی سەوز لە فراوان بووندایە.


ئەمڕۆ عێراق لە بەردەم  دووڕیانێكی سیاسی سەختدایە و چاوەڕوان دەكرێت هاوكێشەكان بەرەو ئاڵۆزبوون بڕۆن.

 

 

 

a.m