ڕوسیا داوا دەكات ئەمریكا بەڵگەكانی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لە هەرێمی كوردستان بخاتە ڕوو

16/04/2016 - 13:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان


وەزارەتی  دەرەوەی ڕوسیا ڕایدەگەیەنێت پێویستە واشنتن  ڕاستگۆبێت بەرامبەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەتایبەت لەسەر پرسی بەكارهێنانی چەكی كیمایی لە جیهاندا لەلایەن ڕێكخراوە ناحكومیەكان بە تایبەت ئاشكراكردنی بەڵگەنامەكانی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن داعشەوە لە هەرێمی كوردستان بۆ ئەنجومەنی ئاسایش.


بە گوێرەی بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا هاتووە" پێویستە ئەمریكا واز لە سیاسەتی دوفاقی بهێنێت لە پرسی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن لایەنی ناحكومی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.


ئاماژەش بەوەكرا كە پێویستە واشنتن پابەند بێت بەرامبەر بە بڕیارەكانی ئەنجومەنی ئاسایش بە ژمارە 2118،2209،2235، كە ئاماژە دەكات بە خستنە ڕووی بەڵگەكان بۆ ئەنجومەنی ئاسایش تایبەت بە بە بەكارهێنانی چەكی كیمایی لە لایەن داعشەوە لە هەرێمی كوردستانی عێراقدا.


پێشتر لە ڕێی پشكنینی نێودەوڵەتیەوە، ناوەندە جیهانیەكان ئەوەیان سەلماندووە كە ڕێكخراوی داعش لە ڕێگەی كاتیۆشاوە گازی كیمیایی بەكارهێناوە بەتایبەت لە قەزای مەخمور و تازە خورماتوو.

 

 

a.m