سبەینێ‌ ئەم مووچەیە دابەش دەكرێت

16/04/2016 - 21:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

كوردیو – هەولێر

 

بڕیارە سبەینێ‌ یەكشەممە (17 ی نیسان) مووچەی مانگی سێی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش بكرێت.
مووچەی ئێستای سەرجەم چینەكان، جگە لەهێزی پێشمەرگەو ئاسایش، بۆتە یەك لەسەر سێ و بڕیاربوو مانگانە لەوادەیەك دابەش بكرێت، بەڵام تاكو ئێستا نەتواندراوە بەوادەیەك مووچەكە دابەش بكرێت.
وەزارەتی دارایی بڵاویكردۆتەوە سبەی یەكشەممە مووچەی خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابەشدەكرێت.

 

ئـ . كـ