مووچە دزراوەكان ئاشكرا دەكرێن

16/04/2016 - 21:35 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

بەنكی ناوەندی عێراقی رایگەیاند، دەستگیراوە بەسەر ملیارەها دیناری دزراوی مووچەی فەرمانبەرانی ئەم شارە.
بەپێی بەیاننامەیەك، دەستگیراوە بەسەر (12) ملیار دیناری مووچەی فەرمانبەرانی كەرتی تەندروستی شاری موسڵ، كە ماوەیەك لەمەوبەر شوێنەواری دیارنەما.
بەپێی زانیارییە میدیاییەكان بەرێوەبەری تەندروستی و شەش فەرمانبەر تۆمەتباركراون بە دزینی ئەو بڕە پارەیە.
هاوكات ئاماژە بەوەشدراوە كە لەژێرناوی حیساباتی نەناسراو زیاتر لە (50%) ی پارە دزراوەكانیان تێدا هەڵگیراوەو هەوڵەكانیش لەگەڵ دەستەی نەزاهەو پشكنەری گشتی لەو بوارەدا بەردەوامن.

 

ئـ . كـ