جەندرمەو گەریلای پەكەكە لەئامەد لەشەڕدان

17/04/2016 - 07:39 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

هێزەكانی سوپای توركیا بڵاویانكردۆتەوە، لەشاری ئامەدی باكووری كوردستان چەندین گەریلای پەكەكەیان كوشتووە.
دەستەی ئەركانی گشتی توركیا بڵاویكردۆتەوە، دوێنێ‌ شەممە لەشاری ئامەدی باكووری كوردستان لەئەنجامی پێكدادانی نێوان گەریلاكان و جەندرمەكان (23) گەریلا كوژراون و سێ‌ كەسیش لەوان لەئەنجام بۆردومانی فڕۆكە كوژراون.
سەرچاوە ئەمنییە توركییەكان باس لەوەدەكەن، كە فڕۆكە جەنگییەكان بۆردومانی دارستانەكانی بنار چیای هەرێمی تونجەلیان كردووە لەخۆرهەڵاتی ووڵات و لەئەنجامیشدا ژمارەیەك گەریلایان كوشتووە.
ئەمەو رۆژی هەینی رابردوو لەهەرێمی ماردینی باشووری خۆرهەڵاتی توركیا گەریلاكانی پەكەكە هێرشیان كردبووە سەر ئۆتۆمبێلی سەربازی توركیاو چوار جەندرمەیان كوشتبوو.

 

ئـ . كـ