جیهانی ئیسلامی قورئان خوێنێكی دەنگ خۆش لەدەست دەدات

17/04/2016 - 07:40 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

جیهانی ئیسلامی یەكێك لەقورئان خوێنە دەنگخۆشەكانی مزگەوتی پێغەمبەری (صلی الله علیه وسلم) لەدەستدا.
دوێنێ‌ (شێخ موحەمەد ئەیوب) قورئان خوێنی مزگەوتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لەشاری مەدینە كۆچی دوایی كرد.
(شێخ موحەمەد ئەیوب) لەساڵی (1952) لەشاری مەككە لەدایك بووە، لەتەمەنی (13) ساڵی و لەساڵی (1965) قورئانی ئەزبەر كردووەو لەساڵی (1966) وەزارەتی مەعاریف بڕوانامەی ڕێزلێنانی پێبەخشیوەو پاشان چۆتە شاری مەدینەو لەوێدا درێژەی بە خوێندن داوەو پەیمانگەی مەدینەی زانستی لەساڵی (1972) تەواو كردووەو لەساڵی (1976) پەیوەندی دەكات بە كۆلێژی شەریعە لەبەشی تەفسیرو زانستەكانی قورئان و دواتر بڕوانامەی ماستەر بەدەست دێنێت و لەساڵی (1992) بڕوانامەی دكتۆرا لەهەمان كۆلێژ بەدەست دێنێت.
(شێخ موحەمەد ئەیوب) ماوەی حەوت ساڵ بەشێوەیەكی بەردەوام پێش نوێژی مزگەوتی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) بوو لەشاری مەدینەو بەدەنگە خۆشەكەی خرۆشی دەخستە نێو دڵی نوێژ خوێنان، تاكو دوێنێ‌ (16 ی نیسان) لەتەمەنی (64) ساڵیدا كۆچی دوای كردو دواتریش لەگۆڕستانی بەقیع ئەسپەردەی خاكیان كرد.

 

ئـ . كـ