بزانە لەناو مولولەكانی خوێن چی دەكات

17/04/2016 - 10:51 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

لەدوای ئەوەی بۆچەندین جار توێژینەوە لەبارەی هەنارەوە ئەنجامدرا، ئەمجارەیان توێژینەوەیەكی ئەمریكی ئەوەی دەرخستووە كە خواردنەوەی شەربەتی هەنار دەبێتە هۆی ئاسانی هاتوچۆی خوێن لەنێو مولولەكانی خوێندا.
لەلایەن خۆیەوە یەكێك لەپزیشكانی تایبەتی بواری قەڵەوی مرۆڤ لەووڵاتی كوەیت ئاماژەی بەوەداوە، تاقیكردنەوەكەی زانكۆی (كالیفۆرنیا) ی ئەمریكا لەسەر شەربەتی هەنار، لەدوای ئەوەوە بووە كە زۆرێك لەهاوڵاتیانی ئەمریكی بەدەست نەخۆشییەكانی خوێنەوە ناڵاندوویانە.
جێگەی باس كردنە ئەو توێژینەوەیەی كەلەسەر هەنار ئەنجامدراوە ئەوەی دەرخستووە كە هەنار مادەكانی (ڤیتۆل و تانین و ئەنساسیاین) ی تێدایە كەهاریكارو یارمەتی دەری فراوانكردنی خوێن بەرەكانە، ئەمە سەرەڕای كردنە دەرەوەی ئەو مادانەی كەزیان بە خوێن دەگەیەنن. 

 

ئـ . كـ