سعودیە هەڕەشەی كشاندنەوەی 750 ملیار دۆلار دەكات لە ئەمریكا

17/04/2016 - 10:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان


لە بەرامبەر هەوڵی چەند كۆنگرێسمانێكی ئەمریكی بۆ تێوەگلاندنی سعودیە لە هێشرەكانی 11ی سێپتەمبەری 2011 بۆ سەر ئەمریكا لە لایەن ڕێكخراوی قاعیدەوە ، حكومەتی سعودیە  هەڕەشەی فرۆشتنی پشكە داراییەكانی دەكات لە بانكەكانی ئەمریكا كە بەهاكەی نزیكەی 750 ملیار دۆلار دەبێت.


بە گوێرەی هەواڵێكی نیۆرك تایمز ، عادل جوبێر وەزیری دەرەوەی سعودیە لە میانەی سەردانیدا بۆ واشنتن بە ڕاشكاوانە ئەوەی ڕاگەیاندووە كە وڵاتەكەی ئامادەی فرۆشتنی پشك و شایستە داراییەكانی دەبێت ئەگەر بێتو هەر مەترسیەك لەسەر بلۆك كردنی دروست ببێت بەتایبەت بەهۆی هەوڵی هەندێك كۆنگرێسمان بۆ تێوەگلاندنی حكومەتی سعودیە لە هێرشی 11ی سێپتەمبەردا.


ڕۆژنامەكە ئاشكراشی كردووە كە ئێستا كۆشكی سپی سەرگەرمی گفتوگۆیە لەگەڵ كۆنگرێسی ئەمریكا بۆ ڕازیكردنی گۆنگرێسمانەكان بۆ ڕەتكردنەوەی پرۆژە یاساكە.


بەگوێرەی لێكۆڵینەوەیەكی هاوبەشی هەردوو پارتی كۆماری و دیموكراتی كە لە ساڵی 2003 دا ئامادەكراوە و 800 لاپەڕەیە ، لە لایەن ئیدارەی ئەمریكیەوە ئاشكرا ناكرێت بۆ ئەوەی پەیوەندیەكانی ریاز و واشنتن تێك نەچێت.

 

a,m