سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق و سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆدەبنەوە

17/04/2016 - 12:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

بڕیارە ئەمڕۆ بۆ تاوتوێكردنی پرسی قەیرانی سیاسی لە عێراق، هەر سێ سەرۆكایەتیەكەی عێراق لەگەڵ سەرۆكی كوتلە سیاسیەكانی ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبنەوە.


بەگوێرەی زانیاریەكان كۆبونەوەی سێ سەرۆكایەتیەكە لەسەر بانگهێشتی فوئاد مەعسوم سەرۆكی كۆمار بووە و لەماڵەكەی ئەودا ئەنجام دەدرێت و تاوتوێی پرسی گۆڕینی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و گۆڕانكاری وزاری دەكەن.


جێگای ئاماژە بۆكردنە لە ئێستادا دوای شكستی پەرلەمانتارە مانگرتوووەكان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی نوێی سەرۆكایەتی ئەنجومەن لە ئێستادا گفتوگۆ دەستی پێكردووە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.

 

 

a.m