بەرامبەر گرفتەكانی عێراق، ئەمریكا بێ دەنگی شكاند و هەڕەشەی بەكارهێنانی هێز دەكات

17/04/2016 - 13:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

لەگەڵ هەڵكشانی كێشە سیاسیەكانی عێراقدا و گەرمەی بێ دەنگی ئەمریكا وەك یەكەم هێزی كاریگەری دەرەكی بەسەر وڵاتەوە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بێ دەنگی شكاند و فەرماندەی هێزی ناوەندی هەڕەشەی بەكارهێنانی هێز دەكات لە ئەگەری شكاندنی هێڵە سورەكانی ئەمریكا .


ڕۆژنامەی شەقول ئەوسەت لە زاری سەرچاوە عێراقیەكانەوە بڵاوی كردۆتەوە كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە ڕێی جۆزێف فۆتێل فەرماندەی ناوەندی هێزەكانی ئەمریكا پەیامی خۆی گەیاندۆتە سەركردە سیاسیەكانی عێراق، كە بریتی بووە لە وەی ئەمریكا لە ڕێگەی هێزە تایبەتیەكانیەوە لە نزیك عێراق ، هێڵە سورەكانی ناو عێراق دەپارێزێت كە لەوانە بریتیە لە پاراستنی سێ سەرۆكایەتیەكە.


ئەو سەرچاوەیە ئاشكرای كردووە كە ئەمریكا بەهەوڵی لەسەركارلابردنی سەلیم جبوری نیگەران بووە و دواجاری لە ڕێی فەرماندە سەربازیەكەیەوە پەیامی خۆی گەیاندۆتە لایەنە سیاسیەكان.