وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆچه‌ند بریارێك ده‌دات

10/02/2019 - 15:04 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

سه‌باره‌ت به‌ چه‌كی ماڵان وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان چەند بڕیارێك  دەدات، به‌گوێره‌ی بریاره‌كه‌ نابێ هیچ كه‌سێك به‌ مۆڵه‌ت و به‌بێ مۆڵه‌ت چه‌ك هه‌ڵبگرێت 

 بەگوێره‌ی نوسراوێك کە ئەمڕۆ یەکشەممە 10-2-2019 به‌ژماره‌ (2902)  دەرچووە و واژۆی کەریم سنجاریی وەزیری ناوخۆی لەسەرە، نابێ هیچ کەسێک بە مۆڵەت و بێ مۆڵەت، جگە لە دەمانچە و کلاشینکۆف، هیچ چەکێکی دیکەی لە ماڵەوە هەبێت ، وه‌  ئەو کەسانەی چەک (دەمانچە و کلاشینکۆف)یان هەیە، کە دەبێ لەماوەی شەش مانگدا سەردانی بنکەکانی تۆمارکردن بکەن، ئەگەرنا رووبەڕووی یاسا دەبنەوە.

بریاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوه‌خۆ ئه‌م خاڵانه‌ی له‌خۆ گرتووه‌ :

 1- داماڵینی گشت چەك و تەقەمەنی جگە لە دەمانچە و كلاشینكۆف.

 2- دەست بەسەرداگرتنی ئەو چەكە بێ مۆڵەتانەی كە لەلایەن ھاووڵاتیان ھەڵدەگیرێت و گرتنەبەری رێكاری یاسیی بەرامبەریان.

 3- لە سەنتەری ھەر پارێزگا و قەزا و ناحیەیەك لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی پۆلیس و ئاسایش بنكەی كۆكردنەوەی ئەو چەكانەی رادەست دەكرێن یان دەستی بەسەردا دەگیرێت كۆدەكرێنەوە و لەلایەن لیژنەیەكی تایبەتمەندەوە جەرد دەكرێن و رادەستی وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێن.

 4- لە رێگای دەزگاكانی راگەیاندن ئاگاداری گشت ھاووڵاتیان دەكرێت ئەوانەی دەمانچە و كلاشینكۆفی بێ مۆڵەتی ھەیە لەو بنكانە تۆماری بكەن و ئەو چەكانەی كە لە بڕگەی (1)ی سەرەوە ئاماژەی پێكراوە رادەستی بكەن.

 5- ئەم بەیانە لە رۆژی دەرچوونی كاری پێدەكرێت بۆ ماوەی 6 مانگ.

 ن.ش 

 

 ن.ش