محەمەدی حاجی مەحمود : بانوێنەرانی كورد بگەرێنەوە پەڕلەمانی كوردستان چاك بكەن

21/04/2016 - 08:58 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

كوردیو ـ سلێمانی ـ یانی یادگار
سكرتێری حزبی سۆسیالست دیموكراتی كوردستان دەڵێت پێم سەیرە نوێنەرانی كورد لەبەغداد بەو جۆرە خۆیان سەغڵەت كردوەو باشتر وایە بگەرێنەوە پەڕلەمانی كوردستان چاك بكەن.
محەمەدی حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆسیالست ‏دیموكراتی كوردستان لە داوای بەشداری لە كۆنفرانسی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە سلێمانی بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند"بۆچی نوێنەرانی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لە بەغدا كێشەیان تێكەوتوە و ‏خۆیان سەغڵەت كردوە كە پەرلەمانی عێراق كێشەی تێكەوتوە و بوە بە دو پارچەوە و هەوڵی یەكخستنەوەی دەدەن  ‏بۆ نوێنەرانی كورد ناگەڕێنەوە كوردستان و پەرلەمانەكەی خۆیان یەكبخەنەوە". ‏
محەمەدی حاجی مەحمود وتیشی" هیواخوازم بگەرێنەوە كێشەی پەرلەمانی كوردستان و خراپی دۆخی ئیستاو پەیوەندی نێوان حزبە سیاسیەكان چاك بكەن".

أ.س