فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا قەندیلیان بۆردومان کرد

21/04/2016 - 09:02 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند کە بە دوو فڕۆکەی جەنگی جۆری ئێف ١٦ بۆردومانی قەندیل-یان کردووە و چەند ئامانجێکیان پێکاوە.

لە راگەیەنراوێکدا سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا ئاماژەی بەوەداوە کە دوای وەرگرتنی زانیاری هەواڵگری، دوێنێ چوارشەممە دوو فڕۆکەی جەنگی جۆری ئێف ١٦ بۆردومانی قەندیل-یان کرد و چەند ئامانجێکیان پێکاوە.

شایەنی باسە چەكدارانی پەكەكە لە چەند سەرچاوەیەكەوە ڕایان گەیاند كەوا هێرشەكانی فرۆكەكانی توركیا تەنها هاوڵاتیانی مەدەنی دەكەنە ئامانج و زیانێكی زۆر بە هاوڵاتیان دەدەن.


ڕێبین عەلی