وردەکاری زیادبونی گومرگ لەسەر هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل

18/02/2019 - 06:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

لە پێناسی نوێی گومرگدا، نرخی گومرگ کردنی بەشێک لە بابەتەکان زیادبووە، بەو پێیەش  ئۆتۆمبێله‌ گران به‌هاكان به‌ به‌راورد به‌ كه‌لوپه‌له‌كانى تر، زۆرترین رێژه‌ى گومرگیان زیادبووە كه‌ له‌ ١٥%یه‌، بۆ نموونه‌ ئۆتۆمبێلى وەک فیراری، لیموزین، مارسیدس، لاندکروزەر، پۆرشی مۆدێل ٢٠١٩ کە شەش بستۆن و بەرەوژورن، گومرگیان لە ٢٠٠٠ دۆلارەوە زیاد بووە بۆ ٧٠٠٠٠دۆلار.

به‌ڵام خوارده‌مه‌نى و میوه‌كان به‌گشتى رێژه‌ى گومرگیان ته‌نها چه‌ند دۆلارێك زیادیكردوه‌، بۆ نمونه‌ برنج پێشتر گومرگى له‌سه‌ر نه‌بووه‌، بەڵام ئێستا هەر تەنێک برنج هەشت دۆلار گومرگی لەسەر دانراوە، گومرگی یه‌ك ته‌ن ئارد بووەته‌ ٢٠ دۆلار و یه‌ك ته‌ن په‌تاتەش ١٢ دۆلار گومرگی هەیە، میوه‌كانیش به‌گشتى بۆ یه‌ك ته‌ن ته‌نها پانزه‌ دۆلار گومرگ دەکرێن، جۆرە جیاوازەکانی مۆبایلیش لەنێوان ١٥ بۆ ٢٠ دۆلار گومرگ دەکرێن، ڕێژەی گومرگی چیمەنتۆش بۆ هەر تەنێک سێ دۆلار زیادبووە.

ساڵی ڕابردوو به‌رێوه‌به‌رایه‌تى مه‌رزى نێوده‌وڵه‌تى باشماخ، ٣٠٠ ملیار دینار داهاتی هەبووه ‌و مانگى یه‌كى ئه‌مساڵیش ٣٧ ملیار دینار داهاتی هەبووە، هەر لە ساڵی ڕابردوودا لە مەرزەکەوە نزیكه‌ى ٦٩ هه‌زار ئۆتۆمبیلى جۆراوجۆر هێنراونه‌ته‌ هه‌رێمه‌وه ‌و له‌سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵیشەوە تا ئێستا، لەو مەرزەوە ١١ هه‌زار ئۆتۆمبێل هاورده كراون.‌