پەرلەمانتارە مانگرتووەكان جێگری سەرۆكی پەرلەمانیان بۆ فراكسیۆنە كوردیەكان جێهێشت

21/04/2016 - 09:20 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان


پەرلەمانتار عادل نوری ڕایدەگەیەنێت بە خۆكاندیدنەكردنمان بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی پەرلەمان نیازپاكی خۆمان لە هەنگاوی چاكسازی دوپات كردەوە و لەسەرپێشنیاری ئەویش پەرلەمانتارانی مانگرتوو هەڵبژاردنی پۆستی جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەن كە پشكی كورد بەجێ دەهێڵن بۆ كاندیدی فراكسیۆنە كوردیەكان، ئاشكراشی دەكات كە دەیان فراكسۆن و پەرلەمانتار كەوتنە هەڵەی سیاسیەوە.


عادل نوری لە میانەی ڕونكردنەوەیكدا نوسیویەتی"  دوای ئەوەی ئامادەبووانی كۆبوونەوەكەی دوینئ گەشتە 240 ئەندام لە كاتیكدا تەنها 165 كەس بەس بوو بۆ شەرعی بوون و یاسایی بوونی دانیشتنەكە ئەمرۆ لیستی خۆ كاندید كردن كرایەوە بۆ پۆستی سەرۆكایەتی و دوو  جیگرەكەی..داوا لە ئێمەش كرا خۆمان كاندید بكەین بۆ پشكی كورد - كە جیگری دووەمی سەرۆكەو من بە فەرمی رامگەیاند كە بە هیچ شیوەیەك خۆم كاندید ناكەم و دەبێت بە چۆلی بمینیتەوە، تا ئَیمەی كورد بە راوێژ لە نێوان خۆماندا كەسیك كاندید دەكەین.. (لە 3 رۆژی رابووردوشدا لە كەنالەكانەوە بئ نیازی خۆمم لەو پۆستە راگەیاندووە".


وتیشی"  بۆیە من ئەركی خۆم ئەنجامداو دریژە بە كاری راوە گەندەلی دەدەم و كۆبوونەوەكانی مانگرتووان بۆ دانانی دەستەی سەرۆكایەتی بە جئ دێلم تا ئەو كاتەی كورد بەراویژی هەموومان كەسێك بۆ ئەو پۆستە دیاری دەكەین.ئەمەش ئەوپەری راستی و راستگۆییمان دەردەخات كە بە نیازی پلەو پۆستی ئیداری نەبووین بەلكو قەناعەتمان وابووە..دلخۆشم كە توانیم (نا) یەكی ئازایانەو ئازادانە بكەم بۆ چەواشەكاری و خۆلكردنە چاوی میللەتەكەم.."