سلێمانی... یادی 118ساڵەی ڕۆژنامەگەری كوردی بەرێوە دەچێت

21/04/2016 - 09:21 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

كوردیوـ سلێمانی
كوردیوـ سلێمانی ئەمڕۆ پێنج شەممە یادی 118ساڵەی دەرچونی یەكەم رۆژنامەی كوردی بەرێوە دەچێت و لەیادەكەشدا ژمارەیەك چاكی بەرێوە دەچێت.
لە ڕاگەیەنراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە بریارە ئەمڕۆ 21/4 بەبۆنەی 118 هەمین ساڵیادی ڕۆژنامەگەری كوردیەوە چەند چالاكیەكیەك لەبەشی ڕاگەیاندنی پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی ئەنجامبدرێن و چالاكیەكەش لە كاتژمێر10ی سەرلەبەیانی بۆ 1ی پاش نیوەڕۆ ئەنجام دەدرێن.
لەلایەكی ترەوە هەربەبۆنەی ئەو یادەوە  بریارە لە زانكۆی سلێمانی و چەند شوێنێكی تری شاری سلێمانی  ئەو یادە بەرز رابگیرێت.
جێگەی ئاماژەیە بۆ یەكەمجارو لە 22نیسانی ساڵی 1898لە شاری قاهیرە یەكەم ڕۆژنامەی كوردی بەناوی كوردستانەوە لەلایەن بنەماڵەی بەردخانیەكانەوە دەرچوو ، ئەمەش بوە سەرەتای ڕۆژنامەگەری كوردی و ساڵانەش بەو بۆنەیەوە لەم ڕۆژەدا چەندین چالاكی بەرێوە دەچن.

أ.س