دوای 75 ساڵ بەیەكتر شاد دەبنەوە

21/04/2016 - 09:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

 

 

خانەوادەیەكی ئینگلیزی دوای دابڕانیان بۆ ماوەی (75) ساڵ بەیەكتری شاد دەبنەوە، ئەوەش بەیەكێك لەكارە سەرسوڕهێنەرەكان ئەژماركراوە.
ئەو خانەوادەیە لەبرایەك و سێ‌ خوشك پێكهاتوون، پێشی (75) ساڵ لەمەوبەر ئاگرێك لەماڵەكەیان دەكەوێتەوەو بەهۆیەوە دایكیان كۆچی دوایی دەكات، ئەو منداڵانەش دەكەونە لای خزم و كەس و كاریان، بەڵام لەیەكتری دادەبڕێن.
ئەو كاتەی ئەو ڕووداوە ڕوویداوە، ئەو منداڵانە تەمەنیان لەنێوان یەك ساڵی تاكو چوار ساڵی بووە، بەڵام ئێستا دوای (75) ساڵ لە ڕووداوەكە بەدیداری یەكتری شاد دەبنەوەو زۆریش خۆشحاڵ دەبن.
رۆژنامە ئینگلیزییەكان دەڵێن، ئێستا ئەو براو سێ‌ خوشكە بەدوای دوو خوشكی تریان دەگەڕێن، كە گومان براوە ئەوانیش لەدوای ئەو ڕووداوە لەیەكتری دابڕابن.
ئێستا ئەو خانەوادەیە لەشاری رۆتەردام لەهەرێمی (یۆركشایەر) لەبەریتانیا ژیان بەسەر دەبەن، پێشتریش كاتێك ماوەی (75) ساڵ دابڕابوون لەیەكتری تەنها دووری نێوانیان (40) میل بووە.

 

ئـ . كـ