فوئاد مەعسوم:باسی لادانی دەكات لەسەرۆك كۆماری

21/04/2016 - 09:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆماری عێراق لەچاوپێكەوتنێكدا دەربارەی ئەو دەنگۆیانەی لە لایەن پەرلەمانتارانەوە لە بارەی لادانی ناوبراو لە پۆستەكەی بڵاودەكرێنەوە رایگەیاند: سەرۆككۆمار تەنیا لە رێگەی دادگای فیدراڵەوە لادەدرێت، دوای ئەوەی ئەگەر هاتوو سوێندی بەدرۆ خواردبوو یان خیانەتی گەورەی كردبوو، یانیش لە دەستوور لایداوە، ئەوكات دادگا دەبێت سەیری بكات و لێی بكۆڵێتەوە، بڕیاربدات ئەوكات بڕیارەكە دێتە پەرلەمان".

وتیشی: "ئەوانەی باس لەلادانی سەرۆكوەزیران و سەرۆككۆمار دەكەن بەو شێوەیە، شارەزاییان نییە، بەڵكو تەنیا درووشمەو فڕێی دەدەن".


ڕێبین عەلی