ئیتالیا هەشت فرۆكە دەنێرێت بۆ هەولێر

21/04/2016 - 10:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵەكان

وەزارەتی بەرگری ئیتالیا ڕایدەگەیەنێت بۆ ڕوبەروبونەوەی داعش و پشتگیركردن لە هێزە كانی پێشمەرگە هەشت فرۆكەی  جەنگی بەتەواوی پێداویستیەكانیانەوە دەنێرێن بۆ شاری هەولێر.
ڕوبرتابینوتی، وەزیری بەرگری ئیتالیا لە پەرلەمانی وڵاتەكەیدا كە تەلەفزیۆنی ئیتالیا بڵاویكردوەتەوە" لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا هەشت فرۆكەی جۆری هیلۆكۆپتەر بەخۆیان و فرۆكەوانەكانیان و تەواوی پێداویستیەكانەوە رەوانەی شاری هەولێریان دەكەین بۆ روبوبەروبونەوەی داعش و پشتگیركردن لە هێزەكانی پێشمەرگە"
ڕاشیگەیاندوە" لە ئێستادا دووجۆر فرۆكەی تر لەجۆرەكانی تراز دۆرنادۆ و فرۆكەی بێ فرۆكەوانە بۆكاری هەواڵگیری و كۆكردنەوەی زانیاری  لە شاری هەولێر بونیان هەیەو و ئاماژەی بەوەشداوە لەدوای ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكاوە ئیتالیا لەوڵاتانی ئەوروپیدا یەكەم ولاتە كە هێزەكانی بۆ شەری داعش لە عێراقدا بڵاوە پێكردوە"

جێگەی ئاماژەیە  لە ئێستادا  280 سەربازی ئیتالی بۆكاری ڕاهینان و مەشقپێكردن بە هیزەكانی پۆلیس لە هەریەكە لە بغداد و هەولێر بونیان هەیەو 30 سەربازیتر لە بنكەی تەقەدوم لەنێوان فەلوجەو رومادی جێگیركراون و لە هەمانكاتیشدا بۆنۆژەنكردنەوەی بەنداوی موسڵ ئیتالیا ڕایگەیاندوە 450 سەرباز رەوانەی عێراق دەكات .
أ.س